بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، هاکەرەکان دزەیان کردووەتە ناو سیستەمی دەزگای هەواڵگری ناوەندی (CIA) و دەزگا ئەمنییەکانی دیکەی ئەمریکاوە.
سەرچاوە میدیاییەکان ڕایانگەیاند کە هاکەرەکان توانیویانە دزە بکەنە ناو سیستەمێکی ناپۆلێنکراوی ناو ڕێکخراوی تیرۆریستی سی ئای ئەی.
هەروەها ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئەم هێرشە ئەلیکترۆنییەی پشتڕاستکردەوە و بڵاویکردەوە کە جگە لە سی ئای ئەی، هێرشەکە زانیاریی دەزگاکانی تری حکومەتی ئەمریکای وەک ئێف بی ئای و پنتاگۆنیشی کردۆتە ئامانج.
هێشتا ڕوون نییە کێ لە پشت ئەم هێرشە ئەلیکترۆنییانە بۆ سەر سی ئای ئەی و ڕێکخراوی هەواڵگری نیشتمانی ئەمریکایە.
ئەم ڕووداوە دوایین ڕووداوی زنجیرەیەک هێرشی ئەلیکترۆنی و قەیرانی ئەمنییە کە حکومەت و دەزگا هەواڵگرییەکانی واشنتۆنی گرتۆتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشتر دانی بەو لاوازییانەدا ناوە؛ ئەمەش ئاماژەیە بۆ شکستی بانگەشەی ئەمنی ئەمریکا لە پاراستنی ژێرخانی زانیارییەکانی.
Your Comment